Login
Faruk Holding
Faruk Medical City
Zarya Construction Company
Hightech IQ Company
HOME
ABOUT US
subsidiaries
NEWS
CONTACT US
News
The Prime Minister of Kurdistan visits Faruk Medical City
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی شاری پزیشکیی فاروق دەکات سلێمانی، کوردستان، عێراق، ۱٠ /٥ / ۲٠۱٥ ، شاری پزیشکیی فاروق ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێز نێچیرڤان بارزانی و وەفدێکی یاوەری کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان رێباز حەملان وەزیری دارایی و سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دکتۆر ئاسۆ فەرەیدون پارێزگاری سلێمانی سەردانی شاری پزیشکیی فاروقیان کرد.
سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی شاری پزیشکیی فاروق، بەڕێز فاروق مەلا مستەفا و بەڕێوەبەرانی شارە پزیشکییەکە لە پێشوازی وەفدی میواندا بوون. وەفدەکە پاش بەسەرکردنەوەی بەشەکانی نەخۆشخانەکە سەردانی تاقیگە و بەشی تیشک و هۆڵی کۆنفراسیانکرد کە بەشێوەی ڤیدیۆیی راستەوخۆ نەشتەرگەرییەکی دڵیان بینی کە لە هۆڵی نەشتەرگەرییەوە ئەنجامدەدرا. پاشان، سەردانی چەند ژوورێکی نەخۆشیان کردو لە نزیکەوە چاویان کەوت بەو کواڵیتی و ستاندەردانەی کە لە شاری پزیشکیی فاروق کاری پێدەکرێت. لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان سەرۆکی حکومەت دەستخۆشی لە فاروق مەلا مستەفا کرد بۆ بونیاتنانی شاری پزیشکیی فاروق کە لەبواری تەندروستیدا خزمەتێکی گەورە بە شاری سلێمانی و کوردستان و عێراقیش دەگەیەنێت. هەروەها رایگەیاند کە کار و پڕۆژەکانی بەڕێز فاروق مەلا مستەفا وەک کەسایەتی نیشتمانپەروەر و شۆڕشگێر و سەرمایەدارێکی بە هەڵوێست جێگەی شانازی و دەستخۆشییەو هێمای پەرۆشیی و دڵسۆزیەتی بۆ کوردستان. هاوکات بەڕێز نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاند کاک فاروق پلانی جێبەجێکردنی دوو پڕۆژەی ستراتیژی گەورەی تری هەیە بۆ کوردستان کە یەکێکیان شارێکی گەشتوگوزارییە لە سەر دەریاچەی دوکان و ئەویتریان پڕۆژەی هێڵی شەمەندەفەری کەرکوک ـ سلێمانییە کە دوو پڕۆژەی ستراتیژین و بۆ خزمەتی هەموو کوردستانن. سەردانی سەرۆکی حکومەتی هەێمی کوردستان بۆ شاری پزیشکیی فاروق دەرخەری ئەو راستییەیە کە پرۆژەیەکی ستراتیژی گرنگە و ئەکرێت وەک نموونەیەکی چیرۆکی سەرکەوتن سەیر بکرێت. سەبارەت بە شاری پزیشکیی فاروق: شاری پزیشکیی فاروق کە گەورەترین نەخۆشخانەی فرەتایبەتمەندیە لە سەر ئاستی کوردستان و عێراق و لە شاری سلێمانییە، لەلایەن سەرمایەداری بەڕێزو کەسایەتی نیشتیمانپەروەر فاروق مەلا مصطفی رەسوڵ دامەزراوە، شاری پزیشکیی فاروق بە مەبەستی هێنانەدی بەرزترین ستاندەردو کواڵیتی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ عیراق و کوردستاندا دامەزراوە، بە هیوای ئەوەی لەداهاتوودا لێکۆڵینەوەی پزیشکی لە ڕووی فێرکردن و راهێنانەوە بهێنێتە ئاراوە. ئەم شارە لەسەر رووبەری ۷٠٠٠٠ مەتردووجا بونیادنراوە، بە ئەندازیاریەکی تەلارسازیی ناوازە، کە زیاتر لە ٦٠٠ کارمەندو پزیشکی شارەزاو پەرەستاری خاوەن بڕوانامەو ستافێکی مەشق پێکراو کاری تێدا دەکەن، نەخۆشخانەکە بە سیستمێکی تەندروستی و تەکنەلۆژیای پزیشکی پێشکەوتوو و بەپێوانەیەکی ستانداردی جیهانیەوە خزمەتگووزاریەکانی پێشکەش دەکات. (۱۱) هۆڵی نەشتەرگەری کە بەتەکنەلۆژیای (IT) ئامادەکراوە، (٥٣) کلینیکی پسپۆڕیی، ۲٠٠ قەرەوێڵەی نەخۆش، (۲۱) سویتی مۆدێرن ( کە ۳ دانەیان ریئاسیە)، (۱۲٠) ژووری تاکەکەسی کە بەشێوازێک رێکخراون ئاسوودەیی بە نەخۆش بگەیەنن، (FMC) بەشێکە لەگروپی کۆمپانیاکانی فاروق، لەلایەن کۆمپانیای (ئاجیابادەم)ی تورکییەوە بەڕێوەدەبرێت کە لە تورکیا چەندین نەخۆشخانەی تایبەتییان هەیە وشارەزایەکی تەواویان هەیە لەبەڕێوەبردن و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی.