مەشخەڵی كارگەی چیمەنتۆی گاسن-ی سەر بەفاروق هۆڵدینگ داگیرسا
شەممە 7ی ئایار لە مەراسیمێكدا مەشخەڵی خستنەگەڕی كارگەی چیمەنتۆی گاسن-ی سەر بە كۆمپانیای گاسن-ی فاروق هۆڵدینگ دەستاودەستی كرد، تاگەیەندرایە فڕنی كارگەكە و لەلایەن كرێكاران و بەڕێوەبەران و كۆمپانیای جێبەجێكارەوە خرایەكار.
لەساڵی 2013ەوە كار لە پرۆژەی كارگەی چیمەنتۆی گاسن-ی هاوڕێی ژینگە، لەشاری سلێمانی دەكرێت و گرێبەستی سەرەكی لەگەڵ كۆمپانیای سینۆمای چینی بۆ دامەزراندن و بەگەڕخستنی كراوە، بە سەرپەرشتی توانا مرۆییەكانی كۆمپانیای گاسن و هاوكاری كۆمپانیای لاڤارجی فەرەنسی.
كارگەكە هاوڕێی ژینگەیە و سیستمی فلتەری پێشكەوتووی تێدا دانراوە و زیان بە ژینگە ناگەیەنێت، توانای بەرهەمهێنانی 5 هەزار و 300 تۆن كلینكەری لە رۆژێكدا هەیە کە دوای سوتاندنی كەرەستە خاوەكان مادەیەكی كیمیای ئاڵۆز دروست دەبێت و پێی دەوترێت كلینكەر، ئەویش مادەیەكی سەرەكییە لە پیشەسازی چیمەنتۆدا.
لەقۆناغی دووەمیشدا نزیكەی 6 هەزار تۆن چیمەنتۆ لە رۆژێكدا بەرهەمدەهێنێت و بەشی زۆری پێداویستی هەرێمی كوردستان و عیراق پڕدەكاتەوە و بەمەش پیشەسازی چیمەنتۆ هەنگاوێكی تر دەچێتە پێشەوە.
چیمەنتۆی گاسن باشترین كواڵێتی چیمەنتۆیە بەپێی ستانداردە جیهانییەكان