"فاروق گروپ خزمه‌تی گه‌وره‌ی به كوردستان و سلێمانی كردووه"
PM:01:31:13/08/2014
خه‌ندان ـ ئاكۆ جه‌میل
شاری سلێمانی شانبه‌شانی كار‌و پڕۆژه‌كانی حكومه‌ت له ساڵانی رابردوودا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پێشكه‌وتوویی و جوانكاری شاره‌كه و په‌ره‌پێدانی رۆشنبیری رۆڵێكی به‌رچاوی زۆری بینیووه به‌وهۆیه‌شه‌وه شاری سلێمانی كه پایته‌ختی رۆشنبیرییه، یه‌كێك له‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی شاری سلێمانی كه به‌پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌كانی رۆڵی زۆری هه‌بووه له‌گه‌شه‌پێدان و جوانكردنی سیمای سلێمانی فاروفی مه‌لا مسته‌فایه، كه تا ئێستا هه‌نگاویی زۆری ناوه بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری ئه‌م شاره.
فاروقی مه‌لا مسته‌فا، خاوه‌نی شاری پزیشكی فاروق و خاوه‌ن كۆمپانیاكانی فاروق گروپ، بیرۆكه‌و پرۆژه‌ی نمونه‌یی هه‌بووه بۆجێبهجێكردن و هه‌وره‌ها ئه‌و خه‌ونانه‌ی بۆ گه‌شه‌پێدانی شاره‌كه هه‌یبووه شاره‌كه‌ی گه‌یاندوه‌ته ئاستێك كهكێبڕكێی پێشانگایه‌ك بكات و پڕۆژه‌كانی هه‌مه‌لایه‌ن و ستراتیژین له رووی هه‌لی كار و به‌رهه‌مهێنان و خزمه‌تگوزاریه‌وه، جگه‌له‌وه‌ش به‌هه‌زاران هاوڵاتی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆمپانیاكانی "فاروق گروپ" كارده‌كه‌ن به‌مه‌ش ئه‌ركێكی زۆری له‌سه‌ر حكومه‌ت لابردووه و ره‌نگه چه‌ند وه‌زاره‌ت و كارمه‌ندێك تیایدا كاربكه‌ن.
له‌ڕووی به‌رهه‌مهێنانه‌وه، یه‌كێك له پڕۆژه‌كانی كارگه‌ی چیمه‌نتۆیه كه رۆژانه هه‌زاران ته‌ن چیمه‌نتۆی سلێمانی له هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌نارده‌ی ناوچه عه‌ره‌بیه‌كانی عیراق ده‌كات.
له رووی هه‌لی كاره‌وه، نه‌خۆشخانه‌ی فاروق گروپ جێگه‌ی هه‌زاران شوێنی كاری بۆگه‌نجان ده‌بێته‌وه به‌جۆریك 120 پزیشكی پسپۆڕ كاری تێدا ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ 400 په‌رستار.
له‌ڕووی جوانكاریه‌وه، پرۆژی "شاری جوان" سیمایه‌كی جوانی به‌شاری سلێمانی به‌خشیووه كه ئه‌میش وێنایه‌كی جوان دهبهخشتێته ئه‌م شاره‌و وا له‌مرۆڤ ده‌كات ههربههاتنی گه‌شتیارانی بیانی بۆناوخۆی هه‌رێمی كوردستان روو له‌م شوێنه بكه‌ن و چێژی تایبه‌تی خۆیانی لێببینن و جگه‌له‌وه‌ش شوێنێكی پێشكه‌وتوو و فراوانه كه كۆبوونه‌وه‌و سیمیناری فراوانی تیادا ئه‌نجام ده‌درێت.
له رووی خزمهتگوزرایهوه، شانبه‌شانی كاره‌كانی تری هه‌رێم ئه‌م كه‌سایه‌تیه پڕۆژه‌كانی "شاری پزیشكی فاروق"ه كه‌به بڕی 200 ملیۆن دۆلار له‌سه‌ر رووبه‌ری 70 هه‌زار مه‌تر دووجا بنیات نراوه و پێكهاتووه له 210 فهرهوێڵهی نه‌خۆش و زیاتر له 120 پزیشكی خاوه‌ن ئه‌زموون كاری تێدا ده‌كه‌ن و پێشه‌نگی ده‌ستكه‌وتێكی زانستی و مرۆیی گه‌وره‌یه بۆ شاری سلێمانی، چونكه كوردستان خزمه‌تگوزارییه‌كانی له‌ئاستێكدایه به‌جۆرێك ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه‌پێشتر چاره‌سه‌ریان له‌ده‌ره‌وه بۆده‌كرا ئێستا له‌ناوخۆیی كوردستان له‌پزیشكه‌كانی فاروق چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.
دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح، له لێدوانێكدا بۆ خه‌ندان سه‌باره‌ت به رۆڵ و كاریگه‌ریه گه‌وره‌كانی كۆمپانیای فاروق وتی:"جێی شانازیه كۆمپانیایه‌كی خۆماڵی له‌زۆر بواردا توانیویه‌تی پێویستی ناوخۆی هه‌رێم پڕبكاته‌وه و ئازایانه و سه‌ركه‌شانه زۆر لهجهوری تێكشاندن له‌بواری گه‌یاندن و خزمه‌تگوزاریه‌كانی تری مرۆیی وه‌به‌رهێناندا زۆری شاره‌كانی تری عیراق ده‌كات".
وتیشی:"فاروق گروپ به‌م كاره‌ی خزمه‌تی گه‌وره‌ی به سلێمانی و كوردستان كردووه كاره‌كانی جێی سوپاس و پێزانینه".
Source:
http://xendan.org/dreja.aspx?=hewal&jmara=5614&Jor=1