×

ڕاسان بۆ پیشەسازیی دەرمان، هەنگاوێک بەرەو چەسپاندنی پیشەسازیی دەرمان لە عێراق

بلۆگ
07, AUGUST, 2025

لە چوارچێوەی هەوڵەکانیدا بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی نیشتمانیی دەرمان و کەمکردنەوەی پشتبەستن بە هاوردەکردن، گروپی فاروق بۆ وەبەرهێنان، لە ڕێگای کۆمپانیای "ڕاسان بۆ پیشەسازییە دەرمانییەکان"ـەوە، کە تایبەتمەندە بە بەرهەمهێنانی دەرمانی ستیریل (Sterile Products)، لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ پشتیوانیکردنی ئاسایشی دەرمانی نیشتمانی و کەمکردنەوەی پشت بەستن بە هاوردەکردن لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا.
کۆمپانیای ڕاسان پێشەنگە لە دروستکردنی گیراوەی (IV) و (IM)، ئەم پێداویستییە گرنگانە، پێویستیی نەخۆشخانەکان و ناوەندە تەندروستییەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا دابین دەکەن، هەروەها بەشدارییەکی چالاکانە لە پڕکردنەوەی ئەو کەلێنەدا دەکەن کە لە بازاڕی دەرمانی سەرەکی لە ناوخۆدا هەیە. 
هاوکات بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە، دکتۆر عەبدولڕەزاق حەمید، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئامانجی سەرەکی لە دامەزراندنی کارگەی ڕاسان، کەمکردنەوەی پشتبەستنە بە هاوردەکردن و، پاڵپشتیکردنە لە کەرتی تەندروستی لە ڕێگای دابینکردنی بەرهەمی دەرمانی دڵنیا و متمانەپێکراو و کوالیتی بەرزی جیهانییەوە. 
هەروەها کۆمپانیاکە پابەندە بە نوێترین پێوەرە نێودەوڵەتییەکان لە بواری پیشەسازیی دەرماندا و، بە شێوەیەکی کارا بەشداریی لە گواستنەوە و چەسپاندنی تەکنەلۆجیای پیشەسازیی دەرمان بۆ ناو عێراقدا دەکات. 
هاوکات کۆمپانیاکە شانازیی بە ڕۆڵی خۆیەوە دەکات لە خزمەتکردنی کۆمەڵگا لە ڕێگای بەرهەمهێنانی دەرمانی گرنگ و ستراتیژییەوە، لە ڕێگای کەسانی پسپۆرو لێهاتووی عێراقییەوە، ئەم هەنگاوەش پابەندبوونی کۆمپانیاکە بە پەرەپێدانی ناوخۆیی و بەردەوامییەوە دەسەلمێنێت.