×

پەیوەندی و تەکنەلۆژیای زانیاری (IT) keyboard_arrow_down

خزمەتگوزاری ژینگەیی و ووزەی نوێ بووەوە keyboard_arrow_down

خزمەتگوزاری دارایی keyboard_arrow_down

کۆمپانیا لقەکان

کۆمپانیای عێراق کۆم

کۆمپانیای عێراق کۆم لە ساڵی (٢٠٠٤) دامەزراوە، کۆمپانیایەکی چالاکە بۆ پێشکەشکردنی چارەسەری تەکنەلۆژیای زانیاری و خزمەتگوزاری بەهای زیادکراوی مۆبایل (VAS). کۆمپانیاکە چارەسەر و بەرهەم و خزمەتگوزاری تەکنەلۆژیای زانیاری پێشکەش بە کەرتی گشتی و تایبەت دەکات . کۆمپانیای عێراق کۆم چەندین خەڵاتی پیشەسازی لەلایەن فرۆشیارە ناسراوەکانی تەکنەلۆژیاوە پێ بەخشراوە بەهۆی ڕۆڵی لە پێشخستنی فرۆشتن و وەرگرتنی تەکنەلۆژیادا. لە ساڵی (٢٠٠٦) کۆمپانیاکە بوو بە یەکەم دابینکاری فەرمی پەروەردەی پەسەندکراوی ئۆراکڵ لە عێراقدا.

کۆمپانیای عێراق کۆم پسپۆڕی تایبەتی هەیە لە بواری تەکنەلۆژیای زانیاریدا و پشتیوانی پیشەگەران دەکەن، کە زۆربەیان بڕوانامەی فرۆشیارە پەسەندکراوەکانیان بەدەستهێناوە. لە ئێستادا کۆمپانیای عێراق کۆم سێ هێڵی سەرەکی کارکردنی هەیە:

  • خزمەتگوزاری بەهای زیادکراوی مۆبایل (VAS) و خزمەتگوزاری دیجتاڵی بۆ کارپێکەرانی تۆڕێ مۆبایل.

  • ژێرخانی تەکنەلۆژیای زانیاری و چارەسەری سیستمەکان.

  • چارەسەرەکانی پرۆگرامی کارەکان بۆ دەزگا بچوک و ناوەندییەکان (SMEs) (جێبەجێکردنی سەرچاوە مرۆییەکان و ژمێریاری).

کۆمپانیای عێراق کۆم بە ڕێبازێکی فرەلایەن خۆی دەناسێنێت کە بۆ چارەسەرکردنی پێداویستیە جۆراوجۆرەکانی کڕیارەکانمان و ڕووبەڕوو بوونەوەی ئاستەنگە ناوازەکانی ناو پیشەسازییەکەمان داڕێژراوە.

بە ڕێکخستنی ناوەڕۆک و خزمەتگوزاری مۆبایلی کوالێتی بەرز و سەرنج ڕاکێش، ئێمە سەرنجی کڕیارەکانی وەک کۆمپانیای ئاسیاسێل لە نێوەندی دەریایەک لە بژاردەدا ڕادەکێشین. سەرەڕای ئەوانەش کارامەییمان لە پێشکەشکردنی ئەو خزمەتگوزارییانەی خاوەن نیشانەی بازرگانی خوازراون. زیاد لەوانەش ئێمە لەئاستی پیشەسازیشدا مامەڵە لەگەڵ گرفتەکان دەکەین، بۆ نمونە هاتوچۆی ساختەکاری و بەشداری زۆرەملێی، پێشەنگی دۆزینەوەی پێشوەخت و پێوەرەکانی کۆنترۆڵکردن دەکەین.

سەرەڕای ئەوەش، خۆتەرخانکردنمان بۆ پاراستنی (SLAs) بۆ سیستم و تۆڕەکان، شان بەشانی پشتیوانی لۆکاڵی، سیمایەکی جیاکەرەوەمانە لە لایەنە یاریزانە نێودەوڵەتییەکان کە تێچووی زۆر بەرزیان هەیە.

بە پێشکەشکردنی چارەسەرە یەکگرتوەکان لەسەرانسەری چەندین چین لە خزمەتگوزاری و پێشەنگیدان بە تێگەیشتنی کڕیارەکان لەڕێی هەوڵەکانی بازرگانی ئامانجدارەوە و دروستکردنی پەیوەندیەوە، ئێمە دڵنیا دەبینەوە کە چارەسەرەکانمان پەیوەندیدار و کاریگەر دەمێنێتەوە لە نێوان دیمەنی هەمیشە پەرەسەندووی ڕێسا و پێداویستیەکاندا.

کڕیاران هەمیشە جیاوازییەکانمان دەناسنەوە، چونکە ئێمە کاری پێشینە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانمان بەڕاستەوخۆ بۆ پێداویستیەکانی ئەوان دادەنێین. ئێمە ئەم کارە لەڕێی دابینکردنی ناوەڕۆک و خزمەتگوزارییە سەرەکییەکانەوە بەدەست دەهێنین کە بەپێی ئارەزووەکانی کڕیارەکانمان گونجاوە. سەرباری ئەمەش ئێمە پێشەنگیی بە پشتیوانی ناوخۆیی دەدەین بۆ پاراستنی کوالێتی خزمەتگوزارییەکان و چارەسەرکردنی نەبوونی چارەسەری یەکگرتوو کە لەبەردەستدایە. لە کۆتاییدا بە پشتیوانی و شارەزایی ناوخۆییمان، دەتوانیت دڵنیابیت لەوەی کە چارەسەرێکی دروست بە نرخێکی گونجاو بەدەست دەهێنیت.

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ماڵپەڕی فەرمی کۆمپانیای عێراق کۆم بکە

کۆمپانیاکانی تر

کۆمپانیا لقەکان

لە دەستپێکی گەشتی نایاببوون و داهێناندا، گروپی فاروق بۆ وەبەرهێنان شانازی بە پابەندبوونی پتەوی خۆیەوە دەکات لە داڕشتنی داهاتوویەکی گەشەسەندوو لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا لەڕێی بەڕێوەبردنی ئەم پیشەسازییە گرنگانەی خوارەوە:

پیشەسازی چیمەنتۆ

پیشەسازی چیمەنتۆ شایەتحاڵی شوێنپێی ژێرخانی ئێمەیە لەڕێی کۆمپانیای چیمەنتۆی گاسن و کۆمپانیای چیمەنتۆی تاسڵوجە و کۆمپانیای چیمەنتۆی بازیانەوە کە تیایاندا هێز و خۆڕاگری لە پڕۆژەکانی ژێرخانی بیناسازی لە وڵاتدا یەکدەگرنەوە.

پەیوەندی و تەکنەلۆژیای زانیاری (IT)

لە بواری پەیوەندییەکان و تەکنەلۆژیای زانیاریدا، ڕێگا خۆش دەکەین بۆ پەیوەندیکردن و پێشکەوتنی تەکنەلۆژی لەڕێی پرۆژەی پێشەنگی وەک ئاسیاسێڵ و سێڤن نێت (گۆران نێت 4G) و عێراق کۆم.

خزمەتگوزاری پزیشکی

چاودێریکردن ماڵێکی بۆخۆی دۆزیوەتەوە لە بواری خزمەتگوزاری پزیشکی ئێمەدا. شاری پزیشکی فاروق (FMC) و کۆمپانیای ڕاسان بۆ دەرمانسازی پابەندن بە بەهێزکردنی کەرتی تەندروستی و خۆشگوزەرانی لە کۆمەڵگەکەماندا.

میوانداری و هۆتێلەکان

میوانداری و کات بەسەربردن ئاماژە بە دەوڵەمەندی و ئاسوودەیی دەکات، کە لە هۆتێلەکانی گراند ملینیۆم سلێمانی (شاری جوان) و هۆتێلی کوردستان ملینیۆم و هۆتێل كوبسۆرن بەرانان و هاوینەهەواری ئاشوور بەرجەستە دەبێت و هەروەها ئەو پرۆژانەی داهاتوو کە لە پلانی گروپی فاروق بۆ وەبەرهێناندایە بریتین لە شاری دەریاچەی دوکان کە تێیدا حەوانەوە ئاوێتەی کاتبەسەربردنێکی بێ هاوتا دەبێت. 

خزمەتگوزاری ژینگەیی و ووزەی نوێ بووەوە

ئێمە پشتیوانی بەردەوامی ژینگەیی دەکەین لە کۆمپانیای ئیکۆسیم بۆ چارەسەری ژینگەیی کە ڕابەرایەتی پرۆسەی چارەسەری زبڵ و پاشماوەی شاراوەنی دەکات و داهاتووییەکی خاوێنتر و سەوزتر بۆ شاری سلێمانی مسۆگەر دەکات. هەروەها لەڕێی پرۆژەی وێستگەی ووزەی خۆرەوە، ئێمە هەوڵی بەرپاکردنی شۆڕشێک دەدەین لە بەرهەمهێنانی ووزەی کارەبادا.  

خزمەتگوزاری دارایی

چارەسەرە داراییەکانی ئێمە لە کۆمپانیای ئاسیاپەی (AsiaPay) خزمەتگوزاری دارایی بێ گرفت دەهێنێتە ناو وڵاتەوە بۆ پشتیوانی کردنی بازرگانان و کڕیاران. 

تەئمین

بۆ دڵنیابوون لە تۆڕێکی سەلامەت بۆ داهاتوو ،کۆمپانیای ئاسیا بۆ تەئمین بە بڵندی وەستاوە و چارەسەری بیمەیی گشتگیر پێشکەش دەکات. 

لە گروپی فاروق بۆ وەبەرهێنان هەموو پرۆژەیەک ڕۆحی ئێمە بەرجەستە دەکات، کە پێشکەوتن و نایاب بوون و دروستیی یەکدەگرنەوە و داهاتوویەک لە وڵاتدا دروست دەکەن کە ئێمە هەمومان دەتوانین شانازی پێوە بکەین. 

گەشتکردن

کۆمپانیای ئاسیا ئێر، کۆمپانیایەکی پێشەنگە لە بواری گەشتکردن و گەشتوگوزاریدا، پابەندە بە پشتیوانیکردنی گەشتوگوزار لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا. کۆمپانیای ئاسیا ئێر خزمەتگوزاری داهێنەرانە پێشکەشی خاوەنکاران و گەشتیاران دەکات و خزمەتگوزاری ڕاوێژکاری شەخسی پێشکەش دەکات بۆ گەشتکردن و ئاراستەکردنی کڕیاران بۆ ڕێگا و شوێنی نمونەیی بۆ حەوانەوە و پارە پاشەکەوت کردن.

لە گروپی فاروق بۆ وەبەرهێنان هەموو پرۆژەیەک ڕۆحی ئێمە بەرجەستە دەکات، کە پێشکەوتن و نایاب بوون و دروستیی یەکدەگرنەوە و داهاتوویەک لە وڵاتدا دروست دەکەن کە ئێمە هەمومان دەتوانین شانازی پێوە بکەین. 

خانووبەرە

ئاواتەکانی خانووبەرە بەباڵای هەردوو پرۆژەی (کورد تاوەر) و (کۆمەڵگای باران)دا بەرزدەبنەوە و دووبارە دیمەنی شار و درەوشاوەیی تەلارسازی لە سلێمانی پێناسە دەکەنەوە. 

بیناسازی

کۆمپانیای زەریا بۆ بیناسازی پێوەرەکان لە کەرتی بیناسازی عێراقدا دادەنێت و دیدگاکان دەگۆڕێت بۆ واقیعی کۆنکریتی. 

بەرهەمهێنان

پابەندبوونمان بە ووردبینی و داهێنان لە کەرتی بەرهەمهێناندا گەشە دەکات، کۆمپانیای ئازادی بۆ پیشەسازیی و ئیرالێکس پێشەنگی بەرپرسیارێتی دەبن لە وڵاتدا. 

پرۆژەکانی داهاتوو

ناساندنی دوو پڕۆژەی پێشکەوتوو کەوا بڕیارە شاری سلێمانی و پیشەسازی گەشتوگوزار دووبارە پێناسە بکەنەوە بریتین لە: شاری دەریاچەی دوکان، کە پرۆژەیەکی گەشەپێدانی بەرفراوانە ئامانجی ئاوێتەکردنی کەرتەکانی  حەوانەوە و کات بەسەربردن و ئامرازە گەشتیارییە جۆراوجۆرەکانە. هەروەها پرۆژەی کێڵگەی ووزەی تیشکی خۆر کە ئامادەیە شۆڕشێک لە بەرهەمهێنانی کارەبا لەڕێی ووزەی نوێبوەوە بەرپا بکات. ئەم پرۆژانەی گروپی فاروق بۆ وەبەرهێنان بەڵێنی پێشکەوتنی بەرچاو لەژێرخانی ئابووری و بەردەوامی و پلاندانی شارەکەدا دەدەن و مژدەی سەردەمێکی نۆێی پێشکەوتن لە وڵاتدا دەدەن.