هۆتێل گراند ملینیۆم سلێمانی (شاری جوان) مروارییەکی پێنج ئەستێرەیە لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا. لەسەر گردێکی دیار لەناو دڵی شاری سلێمانیدا بنیادنراوەو دیمەنێکی نایابی پانۆرامیی شارەکەی هەیە. شوێنی هۆتێلەکە زۆر گونجاوەو تەنها دوانزە خولەک بە ئۆتۆمبیل لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە دوورە، ئەم خەسڵەتانە وایکردووە لوتکەی فەخامەت و ڕەفاهیەت بێت لە شارەکەدا. گراند ملینیۆم ٢٥٣ ژووری میوان لە خۆدەگرێت کە بە وردیی دیزاینکراون بۆ ئەوەی لەگەڵ چێژو سەلیقەی خاوەنکارو ئارەزوومەندانی کات بەسەربردندا وەکو یەک بگونجێت. لە ژوورە نایابەکانمانەوە هەتا پێنتهاوسی شاهانە، هەموویان شوێنی حەوانەوەو خۆشگوزەرانیی بەرز پێشکەش دەکەن. ئامرازە دەگمەنەکانی خۆشگوزەرانیی لە هۆتێلەکەدا، هۆڵێکی گەورەی شێوە بازنەیی لە خۆدەگرێت کە جێگەی زیاتر لە ٧٠٠ کەسی تیا دەبێتەوە. هەروەها هۆڵێکی تر کە بە وردی بۆ بەکارهێنانی جۆراوجۆر دیزاینکراوە. ئێمە پەیوەستین بەدابینکردنی ژینگەیەکی ئایدیال بۆ بەجێگەیاندنی خواستی هەموو میوانەلکانمان. تایبەتمەندێتی چێشتلێنان پێگەیەکی تایبەتی لە هۆتێلەکەدا هەیەو کۆمەڵەیەکی فراوان لە چێشتخانە لە خۆدەگرێت و چێژی دەگمەن پێشکەش دەکات. جگە لەوەش میوانەکانمان بانگهێشت دەکرێن بۆ بەشداریکردن لە چالاکیی وەرزشی جیاوازی وەک تێنس و سکۆاش و یۆگا و زۆرچالاکی تر. بۆ زانیاری زیاتر فەرموو سەردانی ماڵپەڕی فەرمیی هۆتێلی گراند ملینیۆم سلێمانی بکە: لینکی ماڵپەڕ
پیشەسازی چیمەنتۆ شایەتحاڵی شوێنپێی ژێرخانی ئێمەیە لەڕێی کۆمپانیای چیمەنتۆی گاسن و کۆمپانیای چیمەنتۆی تاسڵوجە و کۆمپانیای چیمەنتۆی بازیانەوە کە تیایاندا هێز و خۆڕاگری لە پڕۆژەکانی ژێرخانی بیناسازی لە وڵاتدا یەکدەگرنەوە.
لە بواری پەیوەندییەکان و تەکنەلۆژیای زانیاریدا، ڕێگا خۆش دەکەین بۆ پەیوەندیکردن و پێشکەوتنی تەکنەلۆژی لەڕێی پرۆژەی پێشەنگی وەک ئاسیاسێڵ و سێڤن نێت (گۆران نێت 4G) و عێراق کۆم.
چاودێریکردن ماڵێکی بۆخۆی دۆزیوەتەوە لە بواری خزمەتگوزاری پزیشکی ئێمەدا. شاری پزیشکی فاروق (FMC) و کۆمپانیای ڕاسان بۆ دەرمانسازی پابەندن بە بەهێزکردنی کەرتی تەندروستی و خۆشگوزەرانی لە کۆمەڵگەکەماندا.
میوانداری و کات بەسەربردن ئاماژە بە دەوڵەمەندی و ئاسوودەیی دەکات، کە لە هۆتێلەکانی گراند ملینیۆم سلێمانی (شاری جوان) و هۆتێلی کوردستان ملینیۆم و هۆتێل كوبسۆرن بەرانان و هاوینەهەواری ئاشوور بەرجەستە دەبێت و هەروەها ئەو پرۆژانەی داهاتوو کە لە پلانی گروپی فاروق بۆ وەبەرهێناندایە بریتین لە شاری دەریاچەی دوکان کە تێیدا حەوانەوە ئاوێتەی کاتبەسەربردنێکی بێ هاوتا دەبێت.
ئێمە پشتیوانی بەردەوامی ژینگەیی دەکەین لە کۆمپانیای ئیکۆسیم بۆ چارەسەری ژینگەیی کە ڕابەرایەتی پرۆسەی چارەسەری زبڵ و پاشماوەی شاراوەنی دەکات و داهاتووییەکی خاوێنتر و سەوزتر بۆ شاری سلێمانی مسۆگەر دەکات. هەروەها لەڕێی پرۆژەی وێستگەی ووزەی خۆرەوە، ئێمە هەوڵی بەرپاکردنی شۆڕشێک دەدەین لە بەرهەمهێنانی ووزەی کارەبادا.
چارەسەرە داراییەکانی ئێمە لە کۆمپانیای ئاسیاپەی (AsiaPay) خزمەتگوزاری دارایی بێ گرفت دەهێنێتە ناو وڵاتەوە بۆ پشتیوانی کردنی بازرگانان و کڕیاران.
بۆ دڵنیابوون لە تۆڕێکی سەلامەت بۆ داهاتوو ،کۆمپانیای ئاسیا بۆ تەئمین بە بڵندی وەستاوە و چارەسەری بیمەیی گشتگیر پێشکەش دەکات.
لە گروپی فاروق بۆ وەبەرهێنان هەموو پرۆژەیەک ڕۆحی ئێمە بەرجەستە دەکات، کە پێشکەوتن و نایاب بوون و دروستیی یەکدەگرنەوە و داهاتوویەک لە وڵاتدا دروست دەکەن کە ئێمە هەمومان دەتوانین شانازی پێوە بکەین.
کۆمپانیای ئاسیا ئێر، کۆمپانیایەکی پێشەنگە لە بواری گەشتکردن و گەشتوگوزاریدا، پابەندە بە پشتیوانیکردنی گەشتوگوزار لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا. کۆمپانیای ئاسیا ئێر خزمەتگوزاری داهێنەرانە پێشکەشی خاوەنکاران و گەشتیاران دەکات و خزمەتگوزاری ڕاوێژکاری شەخسی پێشکەش دەکات بۆ گەشتکردن و ئاراستەکردنی کڕیاران بۆ ڕێگا و شوێنی نمونەیی بۆ حەوانەوە و پارە پاشەکەوت کردن. لە گروپی فاروق بۆ وەبەرهێنان هەموو پرۆژەیەک ڕۆحی ئێمە بەرجەستە دەکات، کە پێشکەوتن و نایاب بوون و دروستیی یەکدەگرنەوە و داهاتوویەک لە وڵاتدا دروست دەکەن کە ئێمە هەمومان دەتوانین شانازی پێوە بکەین.
ئاواتەکانی خانووبەرە بەباڵای هەردوو پرۆژەی (کورد تاوەر) و (کۆمەڵگای باران)دا بەرزدەبنەوە و دووبارە دیمەنی شار و درەوشاوەیی تەلارسازی لە سلێمانی پێناسە دەکەنەوە.
کۆمپانیای زەریا بۆ بیناسازی پێوەرەکان لە کەرتی بیناسازی عێراقدا دادەنێت و دیدگاکان دەگۆڕێت بۆ واقیعی کۆنکریتی.
پابەندبوونمان بە ووردبینی و داهێنان لە کەرتی بەرهەمهێناندا گەشە دەکات، کۆمپانیای ئازادی بۆ پیشەسازیی و ئیرالێکس پێشەنگی بەرپرسیارێتی دەبن لە وڵاتدا.
ناساندنی دوو پڕۆژەی پێشکەوتوو کەوا بڕیارە شاری سلێمانی و پیشەسازی گەشتوگوزار دووبارە پێناسە بکەنەوە بریتین لە: شاری دەریاچەی دوکان، کە پرۆژەیەکی گەشەپێدانی بەرفراوانە ئامانجی ئاوێتەکردنی کەرتەکانی حەوانەوە و کات بەسەربردن و ئامرازە گەشتیارییە جۆراوجۆرەکانە. هەروەها پرۆژەی کێڵگەی ووزەی تیشکی خۆر کە ئامادەیە شۆڕشێک لە بەرهەمهێنانی کارەبا لەڕێی ووزەی نوێبوەوە بەرپا بکات. ئەم پرۆژانەی گروپی فاروق بۆ وەبەرهێنان بەڵێنی پێشکەوتنی بەرچاو لەژێرخانی ئابووری و بەردەوامی و پلاندانی شارەکەدا دەدەن و مژدەی سەردەمێکی نۆێی پێشکەوتن لە وڵاتدا دەدەن.