×

پەیوەندی و تەکنەلۆژیای زانیاری (IT) keyboard_arrow_down

خزمەتگوزاری ژینگەیی و ووزەی نوێ بووەوە keyboard_arrow_down

خزمەتگوزاری دارایی keyboard_arrow_down

کۆمپانیا لقەکان

کۆمپانیای زەریا بۆ بیناسازی

کۆمپانیای زەریا وەک بەشی بیناسازی و ئەندازیاری شارستانی یەکێکە لە کۆمپانیاکانی گروپی فاروق بۆ وەبەرهێناندا. هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە لەساڵی ١٩٩٨، کۆمپانیای زەریا بە هێزەوە خۆی وەک هاوبەشێکی پەسەندکراو بۆ پڕۆژە سەرەکییەکانی بیناسازی و ئەندازیاری شارستانی جێگیر کردوە.

فەلسەفەکەمان ڕەگ و ڕیشەی لە هەوڵەکانماندا سەرچاوەی گرتوە، و جەخت لەسەر پابەندبوون بە ستانداردە نێودەوڵەتییەکان دەکاتەوە لەسەرانسەری جێبەجێکردنی پڕۆژەکاندا، و ئیتیکی کارکردن و دڵنیایی گشتگیرکۆمپانیای زەریا وەک پێشکەشکاری خزمەتگوزاری سەرەکی جێگیر دەکات.

کۆمپانیای زەریا شانازی بە تۆمارێکی دەوڵەمەند دەکات لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ناوازە و چارەسەری تایبەتمەند لە سەرانسەری کەرتە جۆراوجۆرەکانی بازاڕدا، جا چ لە دیزاین و بەڕێوەبردنی پڕۆژە و بیناسازی نوێدا بێت یان لە نۆژەنکردنەوەدا. ئێمە چارەسەری گشتگیر پێشکەش دەکەین کە دەگاتە لوتکە لە دەستکەوتە تەلارسازییە سەرنج ڕاکێشەکاندا. لەهەموو قۆناغەکانی پرۆژەکەدا ئێمە بەوپەڕی ئامادەباشییەوە وەک هاوبەش و هاوکاری نمونەیی ئامادەین.

شارەزایی ناوخۆییمان خزمەتگوزاری تەلارسازی و دیزاینی ناوخۆیی و  پەیکەری و ئەندازیاری شارستانی و خزمەتگوزاری دیزاینی میکانیکی و کارەبایی دەگرێتەوە و هەریەکەیان دەتوانرێت بەپێی تایبەتمەندییەکانی کڕیار بگونجێت.

سەبارەت بە پڕۆژە گەورەکان، ئێمە بەشداری بە تیمەکانمان دەکەین کە لە ڕاوێژکارە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان پێکدێن بەپێی پێویستی کارەکە.

لە دوای تەواوکردنی پرۆژەکان، پابەندبوونی ئێمە بەرەو خزمەتگوزارییەکانی چاودێری درێژ دەبێتەوە لەڕێی خزمەتگوزاری بەڕێوەبردنی ئاسانکارییەوە. تیمێکی تایبەتمەند زامنی وەڵامدانەوەی فریاگوزاری و پشتگیری چاککردنەوە دەدات لە تەواوی (٢٤) کاتژمێردا و دڵنیایی دەدات لە ڕازیبونی بەردەوامی کڕیار. کۆمپانیای زەریا بۆ بیناسازی لەسەرتاسەری کۆمەڵێک پیشەسازیدا کاردەکات و شارەزایی لە کەرتە جیاوازەکاندا نیشان دەدات:

لە بواری بیناسازییدا، لێهاتوویی ئێمە بەرەو میوانداری و پڕۆژە بازرگانییەکان و بەشەکانی چاودێری تەندروستی و گەشەسەندنی نیشتەجێبوون و پڕۆژە پیشەسازییەکان دەگرێتەوە.

لە بواری ئەندازیاری شارستانییدا، لێهاتوویی ئێمە لە ڕێی دەستپێشخەرییەکانی پەرەپێدانی شوێنکارەکان و دروستکردنی پرد و پڕۆژەکانی دروستکردنی ڕێگاوبان و کار کردن لە کانەبەرد (مەقلەع)ەکاندا دەدرەوشێتەوە.

جگەلەوانەش ئێمە لە کارەکانی نەوت و گاز و دەستپێشخەری کارەبادا سەرکەوتووین.

کۆمپانیای زەریا مامەڵە لەگەڵ سەرجەم کانەبەردەکانی کارگەکانی چیمەنتۆ و کەرەستەی خاو لە رێیپێشکەشکردنی چاککردنەوەی ئۆپەرەیشن لە کانەبەردەکان بە هەبوونی ستافی شارەزا دەکات.
زانیاری زیاتر وەربگرە لەڕێی سەردانکردنی ماڵپەڕی فەرمی کۆمپانیای زەریا بۆ بیناسازی.

کۆمپانیا لقەکان

لە دەستپێکی گەشتی نایاببوون و داهێناندا، گروپی فاروق بۆ وەبەرهێنان شانازی بە پابەندبوونی پتەوی خۆیەوە دەکات لە داڕشتنی داهاتوویەکی گەشەسەندوو لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا لەڕێی بەڕێوەبردنی ئەم پیشەسازییە گرنگانەی خوارەوە:

پیشەسازی چیمەنتۆ

پیشەسازی چیمەنتۆ شایەتحاڵی شوێنپێی ژێرخانی ئێمەیە لەڕێی کۆمپانیای چیمەنتۆی گاسن و کۆمپانیای چیمەنتۆی تاسڵوجە و کۆمپانیای چیمەنتۆی بازیانەوە کە تیایاندا هێز و خۆڕاگری لە پڕۆژەکانی ژێرخانی بیناسازی لە وڵاتدا یەکدەگرنەوە.

پەیوەندی و تەکنەلۆژیای زانیاری (IT)

لە بواری پەیوەندییەکان و تەکنەلۆژیای زانیاریدا، ڕێگا خۆش دەکەین بۆ پەیوەندیکردن و پێشکەوتنی تەکنەلۆژی لەڕێی پرۆژەی پێشەنگی وەک ئاسیاسێڵ و سێڤن نێت (گۆران نێت 4G) و عێراق کۆم.

خزمەتگوزاری پزیشکی

چاودێریکردن ماڵێکی بۆخۆی دۆزیوەتەوە لە بواری خزمەتگوزاری پزیشکی ئێمەدا. شاری پزیشکی فاروق (FMC) و کۆمپانیای ڕاسان بۆ دەرمانسازی پابەندن بە بەهێزکردنی کەرتی تەندروستی و خۆشگوزەرانی لە کۆمەڵگەکەماندا.

میوانداری و هۆتێلەکان

میوانداری و کات بەسەربردن ئاماژە بە دەوڵەمەندی و ئاسوودەیی دەکات، کە لە هۆتێلەکانی گراند ملینیۆم سلێمانی (شاری جوان) و هۆتێلی کوردستان ملینیۆم و هۆتێل كوبسۆرن بەرانان و هاوینەهەواری ئاشوور بەرجەستە دەبێت و هەروەها ئەو پرۆژانەی داهاتوو کە لە پلانی گروپی فاروق بۆ وەبەرهێناندایە بریتین لە شاری دەریاچەی دوکان کە تێیدا حەوانەوە ئاوێتەی کاتبەسەربردنێکی بێ هاوتا دەبێت. 

خزمەتگوزاری ژینگەیی و ووزەی نوێ بووەوە

ئێمە پشتیوانی بەردەوامی ژینگەیی دەکەین لە کۆمپانیای ئیکۆسیم بۆ چارەسەری ژینگەیی کە ڕابەرایەتی پرۆسەی چارەسەری زبڵ و پاشماوەی شاراوەنی دەکات و داهاتووییەکی خاوێنتر و سەوزتر بۆ شاری سلێمانی مسۆگەر دەکات. هەروەها لەڕێی پرۆژەی وێستگەی ووزەی خۆرەوە، ئێمە هەوڵی بەرپاکردنی شۆڕشێک دەدەین لە بەرهەمهێنانی ووزەی کارەبادا.  

خزمەتگوزاری دارایی

چارەسەرە داراییەکانی ئێمە لە کۆمپانیای ئاسیاپەی (AsiaPay) خزمەتگوزاری دارایی بێ گرفت دەهێنێتە ناو وڵاتەوە بۆ پشتیوانی کردنی بازرگانان و کڕیاران. 

تەئمین

بۆ دڵنیابوون لە تۆڕێکی سەلامەت بۆ داهاتوو ،کۆمپانیای ئاسیا بۆ تەئمین بە بڵندی وەستاوە و چارەسەری بیمەیی گشتگیر پێشکەش دەکات. 

لە گروپی فاروق بۆ وەبەرهێنان هەموو پرۆژەیەک ڕۆحی ئێمە بەرجەستە دەکات، کە پێشکەوتن و نایاب بوون و دروستیی یەکدەگرنەوە و داهاتوویەک لە وڵاتدا دروست دەکەن کە ئێمە هەمومان دەتوانین شانازی پێوە بکەین. 

گەشتکردن

کۆمپانیای ئاسیا ئێر، کۆمپانیایەکی پێشەنگە لە بواری گەشتکردن و گەشتوگوزاریدا، پابەندە بە پشتیوانیکردنی گەشتوگوزار لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا. کۆمپانیای ئاسیا ئێر خزمەتگوزاری داهێنەرانە پێشکەشی خاوەنکاران و گەشتیاران دەکات و خزمەتگوزاری ڕاوێژکاری شەخسی پێشکەش دەکات بۆ گەشتکردن و ئاراستەکردنی کڕیاران بۆ ڕێگا و شوێنی نمونەیی بۆ حەوانەوە و پارە پاشەکەوت کردن.

لە گروپی فاروق بۆ وەبەرهێنان هەموو پرۆژەیەک ڕۆحی ئێمە بەرجەستە دەکات، کە پێشکەوتن و نایاب بوون و دروستیی یەکدەگرنەوە و داهاتوویەک لە وڵاتدا دروست دەکەن کە ئێمە هەمومان دەتوانین شانازی پێوە بکەین. 

خانووبەرە

ئاواتەکانی خانووبەرە بەباڵای هەردوو پرۆژەی (کورد تاوەر) و (کۆمەڵگای باران)دا بەرزدەبنەوە و دووبارە دیمەنی شار و درەوشاوەیی تەلارسازی لە سلێمانی پێناسە دەکەنەوە. 

بیناسازی

کۆمپانیای زەریا بۆ بیناسازی پێوەرەکان لە کەرتی بیناسازی عێراقدا دادەنێت و دیدگاکان دەگۆڕێت بۆ واقیعی کۆنکریتی. 

بەرهەمهێنان

پابەندبوونمان بە ووردبینی و داهێنان لە کەرتی بەرهەمهێناندا گەشە دەکات، کۆمپانیای ئازادی بۆ پیشەسازیی و ئیرالێکس پێشەنگی بەرپرسیارێتی دەبن لە وڵاتدا. 

پرۆژەکانی داهاتوو

ناساندنی دوو پڕۆژەی پێشکەوتوو کەوا بڕیارە شاری سلێمانی و پیشەسازی گەشتوگوزار دووبارە پێناسە بکەنەوە بریتین لە: شاری دەریاچەی دوکان، کە پرۆژەیەکی گەشەپێدانی بەرفراوانە ئامانجی ئاوێتەکردنی کەرتەکانی  حەوانەوە و کات بەسەربردن و ئامرازە گەشتیارییە جۆراوجۆرەکانە. هەروەها پرۆژەی کێڵگەی ووزەی تیشکی خۆر کە ئامادەیە شۆڕشێک لە بەرهەمهێنانی کارەبا لەڕێی ووزەی نوێبوەوە بەرپا بکات. ئەم پرۆژانەی گروپی فاروق بۆ وەبەرهێنان بەڵێنی پێشکەوتنی بەرچاو لەژێرخانی ئابووری و بەردەوامی و پلاندانی شارەکەدا دەدەن و مژدەی سەردەمێکی نۆێی پێشکەوتن لە وڵاتدا دەدەن.