بەخێربێن بۆ کۆمپانیای ئازادی کە کەوتووەتە شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق.کۆمپانیای ئازادی بۆ پیشەسازی هەر لە سەرەتای دامەزراندنییەوە لە ساڵی (٢٠٠٧) یەکێک بووە لە کۆمپانیا پێشەنگەکانی بواری ژێرخانی ئابووری لە وڵاتدا. پابەندبوونی پتەومان لەبواری بنیاتنان و نۆژەنکردنەوەی پڕۆژە ژێرخانییە سەرەکییەکاندا تەوەر دەگرێت.
ئەرکی ئێمە لە نایابییدا لەنگەری گرتوە. ئێمە تایبەتمەندین لە گەیاندنی بەرهەم و خزمەتگوزارییە کوالێتی بەرزەکان و بە دیزاینی کارا و وەڵامدانەوەی خێرا تایبەتمەندین و پابەندبوونی جێگیرمان هەیە بۆ جێبەجێکردنی تایبەتمەندی و داواکارییە ناوازەکانی کڕیارەکانمان.
لە کۆمپانیای ئازادی بۆ پیشەسازی، پابەندیمان بە تەواوکردنی پرۆژەکانەوە ناوەستێت، بەڵکو شانازی بەوەوە دەکەین کە خزمەتگوزاری چاودێریکردنی پاش فرۆشتنمان هەیە بەجۆرێک زامنی ڕەزامەندی بەردەوام دەکات.
کۆمپانیاکە لە چەندین کەرتی جیاوازدا کاردەکات، لەوانەش ژێرخانی کەرتی پەیوەندییەکان و پڕۆژەکانی نەوت و غاز و دروستکردنی پەیکەری ئاسنین و بەرهەمهێنانی پارچەی پیشەسازی. کۆمپانیای ئازادی بە گرنگیدان بە کوالێتی و پابەندبوون بە ستانداردە نێودەوڵەتییەکانەوە نوێکردنەوەی گرنگ و گۆڕینی پارچە و خزمەتگوزاری پشکنین پێشکەش دەکات.
کۆمپانیای ئازادی ئەوەی سەلماندووە کە بەهایەکی گەورەی بۆ کڕیاران هەیە لە ڕووی کەمکردنەوەی تێچووی بەرز و ماوەی گەیاندنی درێژخایەن و کێشەی کوالێتی نادیار لەلایەن سەرچاوە دەرەکییەکانەوە. کۆمپانیای ئازادی جەخت لە گەیاندنی بەرهەمی کوالێتی بەرز و تایبەتمەند دەکاتەوە بە دیزاینێکی گونجاو و خزمەگوزاری پاش فرۆشتنی ناوخۆیی.
کۆمپانیای ئازادی بە قەبارەیەکی باش کار دەکات و گونجاوی و کراوەیی خۆی بەڕووی بازاڕی نوێدا دەپارێزێت. جیاوازییە دیارەکانی ۆمپانیای ئازادی بریتین لە شەفافیەت و بەشداری ڕاستەوخۆی کڕیار و چارەسەرکردنی کاریگەرانەی کێشەکان.
لە کۆمپانیای ئازادی، کوالێتی بەردی بناغەی ئێمەیە. کۆمپانیای ئازادی کە هەڵگری بڕوانامەی سیستمی بەڕێوەبردنی کوالێتی ئایزۆی (ISO 9001:2015) و (ISO/TS29001:2010)، بۆیە زۆر بە رژدی پابەندین بە پێوەرە نێودەوڵەتییەکانەوە. ئێمە بەو ڕۆڵە پێشەنگەمانەوە بەناوبانگین لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا و شارەزاییمان لە بواری دروستکردنی تاوەری (GSM) و تاوەری گواستنەوەی کارەبا و ئەندازیاریی ووردی پەیکەری ئاسنین و هانگەر (hangar) و تانکی سووتەمەنی و هونەری ووردی گەڵڤەنایزی گەرم هەیە.
هەندێک لە بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانی دیکەمان بریتین لەمانەی خوارەوە:
پرۆژەکانی ژێرخانی پەیوەندی بێ تەل و تەلدار، لەوانەش تاوەری شێوە تۆڕ و تاوەری ـMast و عەمود و کانوپی و تانکی و مۆبیسێڵ (COW) و ئۆتۆمبیلی بڵاوکردنەوەی خێرا (RDV) و سویچی گواستنەوەی ئۆتۆماتیکی (ATS) و ستاند بۆ بۆردی سەرەکی دابەشکردن (MDB).
نوێکردنەوەی گرنگ و گۆڕینی پارچە بۆ بەردەوامبوونی تەمەنی درێژی ژێرخانی پەیوەندییەکان و کارەکانی.
شێڵتەرەکانی پڕۆژەکانی بیناسازی نەوت و غاز و پەیکەری ئاسنین و پشتیوانی بۆ هێڵی بۆری و هتد بۆ هەندێک کڕیاری تایبەت.
دروستکردنی پەیکەری ئاسنینی جۆراوجۆری وەک هانگەر (hangars) و شێڵتەر و پردی پەڕینەوە بۆ کڕیارە جۆراوجۆرەکان.
دروستکردنی پارچەی پیشەسازی بۆ کۆمپانیاکان لە شێوەی ئامێری مامەڵەکردن و ئامێری ساردکەرەوە و گۆڕینی پارچەی داخوراو.
خزمەتگوزاری تەکنیکی و ڕاوێژکاری تایبەت بە کڕیاران.
خزمەتگوزاری پشکنین، لەوانەش هێزی ڕاکێشان و هێزی پتەوی و کاریگەری و (PQR) و پشکنینی ماکرۆ بۆ لەحیمکردن و پشکنینی ئەستوری بۆیاخ و پشکنینی جۆینتی لەحیمەکان.
خزمەتگوزاری گەڵڤەنایزکردن لەسەر بنەمای ستانداردی ئەمەریکی (ASTM A123) بۆ پرۆسەی گەڵڤەنایزکردن.
مەرجی پارەدان شایەنی دانوستانکردن و چالاکی لە توانای بەرهەمهێنان و گونجاندن لەگەڵ داینامیکی بازاڕ.
هەبوونی نرخی ڕکابەر بۆ هەموو بەرهەمەکان.
دیزاینکردنی بەرهەمەکان بەپێی خواستی کڕیار و باشکردنی دیزانەکان لەڕووی کێش و نرخ و کەمکردنەوەی بەفیڕۆدان لە پرۆسەی بەرهەمدا.
پێوەرەکانی کوالێتی کۆنترۆڵ لەهەموو دامەزراوەکانی بەرهەمهێنان و گونجاوی لە دەستکاری بەرهەمەکان بەپێی پێداویستی کڕیار و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ناوخۆیی پاش فرۆشتن.
کارکردن بە ئاستی باشتر و پێشکەشکردنی بەرهەمی تایبەتمەند لەناوخۆدا بەبێ سازشکردن لەسەر کوالێتی یان کارایی.
توانای دیزاینی بەهێز بە ڕابەرایەتی تیمێکی خاوەن بڕوانامەی دکتۆرا و خاوەن ئەزمونی بەرفراوان لە پەیکەری ئاسنین.
بەڕێوەبردن و کۆنترۆڵکردنی کوالێتی بەهێز بە سەرپەرشتی خاوەن بڕوانامەی ماستەر کە ئەزموونێکی زۆری هەیە لەو بوارەدا.
بۆ زانیاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی فەرمی کۆمپانیای ئازادی پیشەسازی بکە لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە: